تبلیغات
ژوانگه - ئه‌ڵێ مه‌چۆره به‌ر باران

ئه‌ڵێ مه‌چۆره به‌ر باران

یکشنبه 2 مهر 1391 10:16 ق.ظ

نویسنده : ژوانگه
ئه‌ڵێ مه‌چۆره به‌ر باران
با تنۆکه‌کان ماچت نه‌که‌ن
ئه‌ڵێ با هه‌تاو لێت نه‌دا
نه‌کا تیشکه گه‌رمه‌کانی بێزارت که‌ن
دڵی پیسه له‌ 'با'
چونکه هه‌رده‌م نزیکه لێم
غیره له ئاوێنه‌که‌شم ئه‌کات
وا ئه‌زانێ خۆشی ئه‌ویم
توڕه بووه ئه‌ڵێ
له وێنه‌یه‌کتا خه‌یاڵت ڕۆشتووه
ئاخر کوڕی باش که‌مێ بیر که‌ره‌وه خۆت ئه‌زانی
ته‌نها خۆتی هه‌موو 'منت' به ئه‌شقت داگیر کردووه

Kani
 — با Kani Halabjay‏.



دیدگاه ها : نظرات
آخرین ویرایش: - -