تبلیغات
ژوانگه - تازه‌ که‌ دێوانه‌یی تۆ بووم،،ده‌ڕۆی؟

تازه‌ که‌ دێوانه‌یی تۆ بووم،،ده‌ڕۆی؟

چهارشنبه 19 مهر 1391 01:37 ب.ظ

نویسنده : ژوانگه
تازه‌ که‌ دێوانه‌یی تۆ بووم،،ده‌ڕۆی؟
بێ سه‌ر و سامانه‌یی تۆ بووم،،ده‌ڕۆی؟

بوویه‌ حیکایه‌ت له‌ ده‌می خه‌ڵکه‌وه‌
هه‌ر وه‌کوو ئه‌فسانه‌یی تۆ بووم ،ده‌ڕۆی؟

گیانه‌ مه‌ڕۆ،گیان به‌ فیدات بێ مه‌ڕۆ
روح به‌ فیدای میهر و وه‌فات بێ مه‌ڕۆ

باڵێ له‌ په‌روانه‌یی تۆ بووم ده‌ڕۆی؟
مه‌ستێ له‌ مه‌یخانه‌یی تۆ بووم ده‌ڕۆی؟

ئێسته‌ که‌ دێوانه‌یی تۆ بووم ده‌ڕۆی؟
فێری ده‌ری خانه‌یی تۆ بووم ،ده‌ڕۆی؟

یاری منی،،یاری جه‌فاکار مه‌ڕۆ
تۆ دڵی من،له‌و دڵی دڵدار مه‌ڕۆ

پێت ده‌کووتم تا ده‌مرین،پێکه‌وه‌ین
چۆنه‌ که‌ بێگانه‌یی تۆ بووم،ده‌ڕۆی؟

کۆتری سه‌ربانی دڵم مه‌فڕه‌ لێم
به‌و دڵه‌وه‌ لانه‌یی تۆ بووم ده‌ڕۆی؟

نووری له‌ ڕووناکی دوو چاوم مه‌ڕۆ
خۆری له‌ تاریکی هه‌ناوم مه‌ڕۆ

خاڵه‌ قازی
7/10/2012
وه‌رگێڕان له‌ فارسێوه‌.



دیدگاه ها : نظرات
آخرین ویرایش: - -