تبلیغات
ژوانگه - شەوی یەڵـدا

شەوی یەڵـدا

پنجشنبه 30 آذر 1391 01:24 ب.ظ

نویسنده : ژوانگه
شەوی یەڵـدایە یا دەیجوورە ئەم شەو؟

کە دیدەم دوور لە تۆ بێنوورە ئەم شەو

دڵم وەک حاکمی مەعزوولە قــوربان

خەڵاتی وەسلی تۆی مەنزوورە ئەم شەو

دڵیش مایل بە دیدەی تۆیــە بۆیــە

لە من وەحشی و رەمیدە و دوورە ئەمشەو

کە تۆی شاهی کەج کولاهی دیدەمەستان

چ باکم قەیسەر و فەخفوورە ئەمشەو؟

لە خەو هەڵساوە یا ئاڵــوزە چــاوت ؟

هەمیشە وایە یا مەخموورە ئەمشەو؟

سوروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ

کە جێم سەردارەکەی مەنسوورە ئەم شەو

موسوڵمانان ! دەپرسن حاڵـــی نالـــی؟

لە کونجی بێکەسی مەهجوورە ئەم شەو





دیدگاه ها : نظرات
آخرین ویرایش: - -