تبلیغات
ژوانگه - ئـــــــاڵتون

ئـــــــاڵتون

یکشنبه 3 دی 1391 08:40 ق.ظ

نویسنده : ژوانگه
"سوخمە"

ووتــــی: سوخمەی ئـــــــاوا تەسك
قــــــوومـــــاشە کەشی وا ناســـك
بـــــــۆ سنگم نــــــابێ زوو ئـەپوێ
بــــــۆم بــــــدروو یەکـــــــێکی نــوێ

مەگـــــەر هی زیو و ئـــــــاڵتون چن
بشێ بــــــــۆ سنگی وا خــــــــرپن

شەرمی ڕشتە سەر خونچەی لێو
سووی لــــــە ڕوومەتـــــی وەك لێو
بە نــــــازێکەوە وەکــــــــو بـــــــــووك
ووتــــی سوخمەی تەسك و بچووك
بۆسنگی وا بـــــەرز و گـــــــۆشتن
نابی ئــــەی دەستە خوشکی من

ئــــــەمە دوو سوخمەت بـــــۆ درووم
نە گــــــونجان لەگـــــەڵ ئــــارەزووم
ئــەمــــــجارە لــــــەسەر ئەنـــــدازە
بـــــۆم بـــدروو ســوخمەی تــــــازە

دەستە خـوشکی سوخــــمە دروو
مەست بوو بەجوانی سینگ و ڕوو
ئەمەنـــدەی نــــواری یە سەرسنگ
کـــــوڵمی گـــــوڵ و پـــــرچی گزنگ
ئــــە مجارەش ئەنــــدازەی شێوان
تێك چوو سوخمەی کچۆڵەی جوان


"کامەران موکری"





دیدگاه ها : نظرات
آخرین ویرایش: - -