تبلیغات
ژوانگه - چۆن پێت بڵێم

چۆن پێت بڵێم

شنبه 30 دی 1391 01:24 ب.ظ

نویسنده : ژوانگه


چۆن پێت بڵێم
من هەروەک دەرۆزەکەر
لەبەر دەرگاى دڵى تۆدا
دەست بۆ کێشانى جگەرەیەک پان دەکەمەوە
تا لە درزى دیوارى دڵ
نیگایەک بەڕووتى بێتە ژورەوە
ئەوسا ئیتر هەناسەکەم..
بۆ وێڵبوونى (مەم و زین )دەژێمەوە
بۆ پرچى (زین)پێکەنین و..
بۆ (شیرین)یش کۆشکى شیعر دروست دەکەم
ئەوسا ئیتر
ترس و ئەشکەنجەو تەنیاییت دەتارێنم
دێم وەک دڵۆپە ئاوێک روتت دەکەمەوە
برینەکانمى پێ تەردەکەم
پێکێ لەخەمى سیماى زەردت لێو ڕێژ دەکەم

چۆن پێت بڵێم
من هەروەک دەرۆزەکەر
لەبەر دەرگاى دڵى تۆدا
دەست بۆ کێشانى جگەرەیەک پان دەکەمەوە
تا لە درزى دیوارى دڵ
نیگایەک بەڕووتى بێتە ژورەوە
ئەوسا ئیتر هەناسەکەم..
 بۆ وێڵبوونى (مەم و زین )دەژێمەوە
بۆ پرچى (زین)پێکەنین و..
 بۆ (شیرین)یش کۆشکى شیعر دروست دەکەم
ئەوسا ئیتر
ترس و ئەشکەنجەو تەنیاییت دەتارێنم
دێم وەک دڵۆپە ئاوێک روتت دەکەمەوە
برینەکانمى پێ تەردەکەم
پێکێ لەخەمى سیماى زەردت لێو ڕێژ دەکەم



دیدگاه ها : نظرات
آخرین ویرایش: - -