تبلیغات
ژوانگه - ڕۆژێ شیعرێ ئەنوسم بۆت

ڕۆژێ شیعرێ ئەنوسم بۆت

شنبه 19 اسفند 1391 08:24 ق.ظ

نویسنده : ژوانگه


ڕۆژێ شیعرێ ئەنوسم بۆت
‌کە پێی هەبێت و ئێواران 
‌لەگەڵت دا بۆ پیاسە بێت
‌گیانی تیا بێ
‌کە خوێندتەوە
‌گوێت لە دەنگی هەناسە بێت
‌ئەبێ هەستێکی پێ بدەم
‌کە بتوانێ باوەشت کا
‌شیعرێ کە لە دووری خۆما
‌هەست بە گەرماییی لەشتکا
‌شیعرێ ورچە خوریەکەت
‌بۆ ئەبەد بیر بباتەوە
‌کە سەرت خستە سەر سەرین
‌دەست لە ملت نەکاتەوە
‌شەرتە شیعرێ ئەنوسم بۆت
‌ئەبێ نالی سەرسام بکەم
‌ئەبێ گوڵی دڵی نزار
‌لەو دیمەشقە حەیران بکەم




دیدگاه ها : نظرات
آخرین ویرایش: - -