تبلیغات
ژوانگه - مه‌مك

مه‌مك

چهارشنبه 1 خرداد 1392 03:05 ب.ظ

نویسنده : ژوانگه

1-
به‌رده‌وام مه‌مكت ،
       تنۆك
      تنۆك
ده‌رِژیَته‌ ده‌ممه‌وه‌ !
كه‌چى ،
 نه‌ مه‌مكت  بچووك  ده‌بیَته‌وه‌ ،
نه‌ ده‌مم  تیَر  ده‌بیَت !

2-
مه‌مكت ،
دوو كه‌رویَشكى  خرپنى برسین و
په‌نجه‌كانم ،
  ده‌  دانه‌  گیَزه‌رى ته‌رِ !

3-
مه‌مكت ،
كیَڵگه‌یه‌ك مین و
په‌نجه‌كانم ،
ده‌سته‌یه‌ك پیَشمه‌رگه‌ !

4-
كامتان ئازیزترن .. ،
تۆ ..  یا .. دایكم ؟!
ئه‌و ،  به‌ مه‌مك گه‌وره‌ى كردم و
تۆش  ، به‌ مه‌مك مناڵم ده‌كه‌یته‌وه‌ !

5-
مه‌مكت ،
دوو نارنجۆكن له‌ دوگ  ،
هه‌ میشه‌ ،
هه‌رِه‌شه‌ له‌ په‌نجه‌كانم ده‌كه‌ن !

6-
ئه‌گه‌ر ستیان ، باڵى مه‌مكى نه‌كردایه‌ .. ،
ئه‌وا هه‌موو به‌یانییه‌ك ،
له‌گه‌ڵ پۆلىَ كۆترا ن
 دوور دوور  هه‌ڵده‌فرِین و
ئیَوارانیش ،
شه‌كه‌ت شه‌كه‌ت ،
ده‌گه‌رِانه‌وه‌ هیَللانه‌ى گه‌رمى
سینه‌ !

7-
مه‌مكت ،
ئه‌وه‌نده‌ى ده‌نوكى دا له‌ په‌نجه‌م ،
تا خستیانه‌ ستیانه‌وه‌ .
ستیان به‌ندیخانه‌ى مه‌مكه‌ !

8-
ستیانه‌كه‌ت مه‌كه‌ره‌وه‌ ..
با مه‌مه‌كانت ،
نه‌بن به‌ جووتىَ كۆتروو
خۆیان نه‌كیَشن به‌ میناى
په‌نجه‌ره‌كانى رۆحمه‌وه‌ !

9-
كه‌وتمه‌ كه‌مینى مه‌مكه‌وه‌ ..
هه‌ر  ده‌  په‌نجه‌م ،
شه‌هید !!

10-
دویَنى مه‌مكت ،
دوو بارِه‌ كه‌وى كیَوى بوون ..
هه‌تا شاباڵیم هه‌ڵكیَشان ،
سه‌د ده‌نووكیان دا له‌ ده‌ستم .
كه‌چى ئیَستا ،
دوو پشیله‌ى خرِى ماڵین ..
هه‌تا زیَتر،
 ده‌سیان به‌سه‌ر سه‌را بیَنم ،
پتر ،
 چاوى حه‌ز لیَك ده‌نیَن !

11-
مه‌مكه‌كانت ،
دوو  چۆله‌كه‌ى ساواى برسین ..
هه‌ركه‌  فرِكه‌ى ،
 په‌نجه‌كانى من ده‌بیستن ،
 جیك
 جیك
ده‌نووك ده‌كه‌نه‌وه‌ !!

قوبادى جه‌لى زاده - سلێمانی

راسته بابه ته که سکسیه به لام به لامه وه جوان بوو هه رچند خوم  تجربه ی مه مک... نه بووه

هیوادارم سرنجی خوتان له باره یه وه بده ن سپاس

سه رچاوه:

گه‌له‌رى مه‌مك

 




دیدگاه ها : نظرات
آخرین ویرایش: - -