تبلیغات
ژوانگه - چاوی جوان

چاوی جوان

سه شنبه 28 خرداد 1392 04:05 ب.ظ

نویسنده : ژوانگه

له‌و ده‌مه‌ ڕا دڵم لێیداوه‌ بۆ ژووان 
من دێوانه‌ی چاوی جوانم چاوی جوان 

گه‌رچی خه‌ڵكی وڵاتی چاو جوانانم 
چاوی جوانم نه‌دی تێر به‌ چاوانم 

هه‌تا لاو بووم چاوی جوانم لێ وون بوو 
په‌چه‌ و رووبه‌ند و چارشێوم دوژمن بوو 

ئێستا پیرم و كه‌وتومه‌ ئاویلكه‌ 
چاوی جوانم لێ ون ئه‌كا چاویلكه‌ 

مامۆستا هێمن




دیدگاه ها : نظرات
آخرین ویرایش: - -