تبلیغات
ژوانگه - هه‌ر ئه‌تۆ مابووی بڕۆی

هه‌ر ئه‌تۆ مابووی بڕۆی

سه شنبه 15 مرداد 1392 05:06 ب.ظ

نویسنده : ژوانگه

هه‌ر ئه‌تۆ مابووی بڕۆی،،ده‌بڕۆ ،ده‌گه‌ڵ تۆشم نه‌کرد
دڵ کوتی هی تۆ نیه‌ ،،هه‌ر به‌و دڵه‌ی خۆشم نه‌کرد

سه‌د که‌ڕه‌ت تۆرا و و ڕۆیشت و له‌بیری بردمه‌وه‌
ئێسته‌که‌ش نه‌مزانی بۆ من،،قه‌ت فه‌رامۆشم نه‌کرد

مه‌رد و مه‌ردانه‌ که‌ سینگم دایه‌ پێش نه‌یویست ،که‌ من
قه‌ت به‌ نامه‌ردی و درۆ بۆ که‌س که‌ کڕنۆشم نه‌کرد

هۆشی وی عه‌قڵ و قه‌راری بردبووم ،،تا مه‌ست ببم
چابوو شوشه‌ی دڵ شکا و زۆر مه‌ست و مه‌دهۆشم نه‌کرد

ئه‌ی که‌ گشت شێعری ئه‌وینداریت له‌ یاران شارده‌وه‌
خۆت ده‌بینی تاقه‌ جارێ نه‌قدی سه‌رپۆشم نه‌کرد

گیانه‌ گڕسۆزی ئه‌وینی ،،ئاگری به‌ردا له‌ من
سه‌یره‌ لای خاڵه‌ش که‌ ده‌یکوت،،بۆچی خامۆشم نه‌کرد

خاڵه‌ قازی

دیدگاه ها : نظرات
آخرین ویرایش: - -